ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا روونكردنه‌وه‌یه‌كی سه‌باره‌ت به ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی نێو كافتریای فڕۆكه‌خانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی بۆ رای گشتی و رێبوارانی بڵاوكرده‌وه‌و جه‌ختیكردوه‌ته‌وه كه، ئاگره‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی كۆنترۆڵ كراوه‌و هیچ زیانێکی گیانی لێنه‌كه‌وتووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، خشته‌ی گەشتەكانی فڕۆکەخانەكە بە شێوەیەکی رێك‌وپێك بەردەوامە و هیچ دواکەوتنێک لە واده‌ی گەشتەکاندا نییە.
راشیگه‌یاندوه، لیژنەیەکی لێکۆڵینەوە بە سەرۆکایەتی بەڕێوەبەری ئاسایشی فڕۆکەخانەكه به مه‌به‌ستی زانینی هۆكاره‌كانی ئاگرەکەوتنه‌وه‌كه‌وه پێكهێنراوه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP