بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا حه‌واڵه‌ی دارایی له‌گه‌ڵ
14 بانكی عێراقیدا راگرتوه و بڕیاری داوه لێكۆڵینه‌وه له‌و بانكانه ده‌ستپێبكات
و خستوونیه‌ته لیستی ره‌شه‌وه، چاودێرانش پێیانوایه ئه‌م هه‌نگاوه یه‌كه‌مجاره
ئه‌مریكا له‌دوای چه‌ندین ساڵ به‌رامبه‌ر عێراق ده‌یگرێته‌به‌ر.
سایتی جۆرناڵ- له زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكردووه‌ته‌وه،
بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا 14 بانكی عێراقی تۆمه‌تبار كردوه به قاچاغبردنی پاره
له بازاری دراودا و ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، ئه‌و بانكانه پاره‌یان بۆ چه‌ند وڵاتێك
گواستوه‌ته‌وه كه ئه‌مریكا سزای به‌سه‌ردا سه‌پاندون.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ناوی بانكه‌كانی عێراقی
ئاشكرانه‌كردوه، به‌ڵام ئه‌وه‌یخستووه‌ته‌ڕو كه، بانكی فیدڕاڵیی ئه‌مریكا دۆسیه‌ی
لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ كردونه‌ته‌وه‌و سه‌رجه‌میانی خستوه‌ته لیستی ره‌شه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP