هاوكات له‌گه‌ڵ شه‌پۆلێكی بارانبارینی چڕ له پارێزگاكانی (واست، موسه‌نا، نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا) له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه، كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆلێکی بارانبارین، له سنووری سلێمانیش زۆرترین رێژه‌ی باران ده‌بارێت.
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه بارانبارینی به‌خوڕ پارێزگاكانی (واست و موسه‌ناو نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لا)ی گرتووه‌ته‌وه‌و كه‌شناسان و پسپۆڕانی كه‌شوهه‌واش پێشبینی ده‌كه‌ن، له چه‌ند سه‌عاتی داهاتوودا به‌غداو ده‌وروبه‌ری پارێزگاكانی ناوه‌ڕاست شه‌پۆلێكی بارانبارینی به‌لێزمه بیانگرێته‌وه.
هاوكات به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ 16-11-2022هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر شەپۆڵێکی بارانبارین (کاتی دابارین لەسەر ناوچەکەمان) لە دوای نیوەڕۆ دەستپێدەکات بەگشتی، سنوری پارێزگای سلێمانی زۆرترین ئاستی دابارینی دەبێت لەچاو ناوچەکانی دیكه لەکاتەکانی ئێوارەی رۆژی پێنجشەممە کۆتایی بە کاریگەری ئەم شەپۆڵە دێت.
ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو، له پارێزگای هەولێر ئاسمان هەور دەبێت، سەرەتا لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییەکان نمە باران دەستپێدەکات، پاشان لەناوچە جیا جیاکاندا باران دەبارێت، له پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی باران لەکاتەکانی نیوەڕۆ لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاویەکان لەدوای نیوەڕۆ کاریگەری بارانبارین زیاتر دەبێت لەسەر زۆربەی ناوچەکان، لەئێوارەدا ئاستی باران مامناوەند دەبێت لەسەر بەشێک لەناوچەکانی باکوری ئەم دو پارێزگایە هەندێك کات باران بەشێوەی لێزمە باران دەبێت.
به پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسی، له پارێزگای دهۆک ئاسمان هەور دەبێت، بارانبارین لە دوای نیوەڕۆ لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەستپێدەکات پاشان ئاستی دابارین زیاتر دەبێت و لە ئێوارەدا پێشبینی بارانبارین لەسەر تەواوی ناوچە جیا جیاکان دەبێت، ئاستی دابارین لەسەر بەشێک لەناوچە شاخاوییە سنوریەکان مامناوەند و لێزمە باران دەبێت.
له پارێزگای کەرکوکش، ئاسمان هەور دەبێت لەگەڵ دەستپێکردنی نمە باران لەناوچە جیا جیاکاندا لەکاتەکانی دوای نیوەڕۆ، خێرایی با لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15- 25) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا.
كه‌شناسی ده‌ڵێت، سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەور دەبێت، بارانبارین لەکاتەکانی بەیانی زوودا رێژەکەی زیاتر دەبێت، لە تەواوی ناوچەکەمان بارانبارین دەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵ دەبێت، زۆرترین رێژەی بارانی پێشبینیکراو لە سنوری پارێرزگای سلێمانی و هەڵەبجە دەبێت، بەفربارین لەسەر لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوریەکان دەبێت لەکاتەکانی شەودا کاریگەری ئەم شەپۆلە لاواز دەبێت.
هه‌ر سبه‌ینێ پلەکانی گەرما نزمدەبێتەوە بە (2 تا 3) پلە لەتۆمارکراوەکانی رۆژی پێش‌و، خێرایی با لەسەر خۆ- مام ناوەند دەبێت (15- 25) كیلۆمه‌تر له كاتژمێرێكدا و ئاڕاستەی با/ باکوری خۆرهەڵات دەبێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP