وەزارەتی بازرگانیی عێراق رایگه‌یاند، پلانیان هه‌یه به‌شه خۆراكی پێنج ملیۆن هاووڵاتی كه لە دەرەوەی وڵات ده‌ژین ببڕێت، ئاشكراشیكرد، به‌هۆی نەبوونی داتابەیسێک، بەشەخۆراک بەسەر هەموو هاووڵاتییاندا دابەشدەکه‌ن.
ئه‌مڕۆ (16ی تشرینی دووەمی 2022) ستار جابری، بریکاری ئیداری وەزارەتەکە لە لێدوانێکیدا بۆ عێراقییە ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی وەزارەته‌كه‌یان هیچ داتابەیسێکی باوه‌ڕپێكراو و ڕاستەقینەی له‌به‌رده‌ستدا نیه كه بتوانێت لە دامەزراوەکانی دەوڵەتدا پشتی پێ ببەستێت، وەزارەت بەشەخۆراکی بۆ 40 ملیۆن هاوڵاتی عێراقی دابینکردووە، بەڵام نزیکەی پێنج ملیۆنی لە دەرەوەی وڵات دەژین.
ئاشكراشیكردوه، داتابەیسی مردووان و ئەوانەشی کە پێدانی بەشەخۆراک نایانگرێتەوە بەردەست نییە وەک خاوەن کۆمپانیاکان و ئەوانەی داهاتیان بەرزە ملیۆنان کەسن".
باسی له‌وه‌شكردوه، هه‌رچه‌نده "نوسراویان بۆ وەزارەتەکانی دەرەوە و کۆچ و کۆچبەران کردووە کە ناوی ئەو کەسانەیان پێ بدات کە لە دەرەوەی عێراق دەژین، بەڵام تائێستا هیچ لیستێکیان پێ نەگەیشتووە."
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP