وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق ناوی ئه‌و ماددانه ئاشكراده‌كات كه بۆ به‌شه‌خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان زیادده‌كرێت، وته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش ده‌ڵێت: هه‌موو پلانه‌كانمان بۆ ساڵی 2023 ده‌بێت.
محه‌مه‌د حه‌نوون وته‌بێژی وه‌زاره‌تی بازرگانیی عێراق له‌لێدوانێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاند، "حكومه‌ت ده‌یه‌وێت پاڵپشتی به‌رنامه‌ی كۆبۆنی خۆراك بكات، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش لیژنه‌یه‌كی دروستكردوه كه كار له‌سه‌ر باشكردنی سیسته‌مه‌كه ده‌كات‌و ماده‌ی نوێی بۆ زیاد ده‌كرێت، له‌كۆبونه‌وه‌كانی داهاتوی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیراندا بڕیار له‌سه‌ر میكانیزمه‌كانی ئه‌و گۆڕانكارییانه ده‌درێت".
ده‌شڵێت:"هه‌موو پلانه‌كانمان بۆ ساڵی 2023 ده‌بێت، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش بڕی 350 هه‌زار تۆن گه‌نممان بۆ مانگه‌كانی سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو كڕیوه بۆئه‌وه‌ی عه‌مباری ستراتیژیمان به‌هێزبێت‌و له‌ماوه‌ی داهاتودا زیاتریش ده‌كرێن".
باسی له‌وه‌شكردوه، "له‌گه‌ڵ سه‌قامگیربونی نرخی ماده خۆراكییه‌كان، دۆخی خۆراك له‌عێراق زۆرباشه، ئه‌و هه‌واڵه‌شی به‌درۆخستۆته‌وه كه ده‌وترێت كۆبۆنی خۆراكی نزیكه‌ی پێنج ملیۆن هاوڵاتی هه‌ڵده‌وه‌شێنرێته‌وه".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP