نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان هۆشداری له دۆخی ژینگه و داهاتووی كشتوكاڵ له عیراق ده‌دات.
نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ئاشكرای كردوه، به هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی بارانه‌وه له عێراق 3%ـی زه‌وییه كشتوكاڵیه‌كانی وڵات مه‌ترسی به‌بیابان بوونیان له‌سه‌ره و تاوه‌كو ئێستا 16%ـی ئه‌و زه‌وییه كشتوكاڵیانه به‌هۆی وشكه‌ساڵییه‌وه له‌نێوچوون.
به‌رپرسی چالاكییه‌كانی پرۆگرامی گه‌شه‌پێدانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، وتی: عێراق یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه زۆرترین كاریگه‌ریی گۆڕانی كه‌شوهه‌وای له‌سه‌ره، به تایبه‌ت له رووی ئاسایشی ئاوه‌وه. له 10 ساڵی داهاتوودا له چه‌ند شوێنێكی عێراق بارانبارین له‌سه‌دا 27 كه‌م ده‌كات. بۆیه عێراق دووچاری كه‌می ئاو ده‌بێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP