ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی توركیا بڵاویانكرده‌وه، ڕێكخراوێكی خێرخوازیی كه‌نه‌دی نیازی خۆی پیشانداوه بۆ دروستكردنی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبون بۆ خێزانی چه‌كداره سورییه‌كانی لایه‌نگری توركیا له‌شاری عه‌فرینی داگیركراو به‌هاوكارییو هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی توركیا.به‌پێی زانیارییه‌كان ئه‌و ڕێكخراوه كه ناسراوه به رێكخراوی ئێچ سی ئای، كه‌نه‌دیی، ڕێكخراوێكی ناحكومییه‌و ده‌یه‌وێت به به‌های 2.25 ملیۆن دۆلاری كه‌نه‌دی كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی نیشته‌جێبون له‌شاری عه‌فرین له‌ڕۆژئاوای كوردستان به‌ناوی "گوندی ئه‌مه‌ل" بۆ خێزانی چه‌كداره سورییه‌كانی لایه‌نگری توركیا دروستبكات.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ئه‌و ڕێكخراوه خێرخوازییه بڕی 1.85 ملیۆن دۆلاری بۆ دروستكردنی 500 خانوو ته‌رخانكردوه كه هه‌ر خانویه‌ك بڕی 3700 دۆلاری كه‌نه‌دی تێده‌چێت.
ئه‌وه‌ش هاتوه، له‌م مانگه‌دا 35 خانوو ته‌واوده‌كرێن، به‌ڵام به‌پێی مه‌زه‌نده‌كانی ڕێكخراوه‌كه تاوه‌كو كۆمه‌ڵگه‌كه به‌ته‌واوه‌تی دروست ده‌كرێن، ماوه‌ی 12 بۆ 16 مانگی پێده‌چێت.
تائێستا 18 كۆمه‌ڵگه‌ی نیشته‌جێبون له‌شاری عه‌فرین له‌لایه‌ن ڕێكخراوه توركی، و كوه‌یتی، و فه‌ڵه‌ستینیو قه‌ته‌رییه‌كانه‌وه دروستكراون.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP