وته‌بێژی پۆلیسی هەولێر، ده‌ستگیركردنی دزێك و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی 980 تۆپ قوماش راده‌گه‌یه‌نێت و ئاماژه بۆئه‌وه‌ش ده‌كات، به‌پێی زانیاریه‌كانیان زیاتر له 3500 تۆپ قوماش بردراوه.
ئه‌مڕۆ 20-11-2022 هۆگر عه‌زیز، وته‌بێژی پۆلیسی هەولێر له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "هێزه‌كانیان ده‌ستیانگرتوه به‌سه‌ر سه‌دان پارچه تۆپ قوماشدا، ئه‌وه‌ش دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن خاوه‌نی چه‌ند كۆگایه‌ك له سنووری قه‌زای خه‌بات - گوێر ئاگاداركراونه‌ته‌وه قوماشه‌كانیان به‌ره‌و كه‌می ده‌ڕوات، تیمێكی پسپۆڕ به‌دواداچونی بۆ حاڵه‌كاته‌كه كردوه‌و ده‌ركه‌وتوه كه‌سێك به ئۆتۆمبێلێكی جۆری پیكاب نیسان ئه‌و تۆپه قوماشانه ده‌دزێت"
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، خاوه‌نی ئۆتۆمبیله‌كه‌یان ده‌ستگیركردووه‌و دانیناوه به‌وه‌ی كه‌سێك كلیلی ئه‌و كۆگایانه‌ی پێداوه و له‌گه‌ڵ كرێكارێكشدا ئه‌و كاره‌یان كردوه، دواتر ده‌ستیان به‌سه‌ر 980 تۆپ قوماشدا گرتوه، به‌پێی زانیارییه‌كانشیان زیاتر له 3500 تۆپ قوماش بردراوه له ناو كۆگاكانی سه‌ر رێگای گوێر، له چه‌ند شوێنێك ساغكراونه‌ته‌وه له‌وانه له قه‌زای سۆران و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی دیكه".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ئه‌و كه‌سه‌ی كه تاوانباری سه‌ره‌كی رووداوه‌كه‌یه به تۆمه‌تی فێڵكردن داواكراوه‌و لێخۆشبونی بۆ ده‌رچوه، ئه‌و پاره‌ی كه ده‌ستی به‌سه‌رداگیراوه له رێگه‌ی دادگاوه ده‌ستی به‌سه‌ردا ده‌گیرێت و دواتر به بڕیاری دادوه‌ر به‌سه‌ر خاوه‌ن كۆگاكاندا دابه‌شده‌كرێت".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP