مەکتەبی سیاسی یەکێتیی هاوخەمی بۆ فەرید ئه‌سه‌سه‌رد ده‌رده‌بڕێت

کوردستان
10:32 - 2022-11-23



خاتوو ژیان محه‌مه‌د عەلی هاوژینی هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆچیدوایی كرد.

بەو بۆنە خەمناكەوە مەکتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پرسەنامەیەكدا پەیامی هاوخەمی بە هەڤاڵ فەرید و خانەوادەكەی رادەگەیەنێت.

دەقی پرسەنامه‌كە:  

هەڤاڵ فەرید ئەسەسەرد سکرتێری ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو ژیان محەمەد عەلی هاوژینی بەڕێزتانمان پێگەیشت کە ماوەیەکی زۆر ئازایانە و بە ورەیەکی بەرزەوە بەرەنگاری ناخۆشی و نەخۆشی کرد.

لەناخی دڵمانەوە خەم و ماتەمی خۆمان بە ئێوە و کچەکانی و بنەماڵە بەرێزەکەیان ڕادەگەیەنین . لەیەزدانی مەزن داواکارین کۆچکردو بەبەهەشت شاد بکات و سەبوری بە بەڕێزتان و خانەوادە تێکۆشەرەکەتان ببەخشێت.

مەکتەبی سیاسی
یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP