شه‌پۆلێكی بارانبارین زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێم ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان
10:57 - 2022-11-23


به‌پێی پێشبنییه‌كانی كه‌شناسی هه‌رێمی كوردستان، ئەمشەو شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سبەینێش بارانبارین لەناو شارەکان دەستپێدەکات.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌ ئه‌مڕۆ( 23ی تشرینی دووه‌م 2022)بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پێشبینی كردوه‌ ئەمڕۆو سبەینێ ئەمڕۆ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت و ئەگەری نمە باران هەیە لە ناوچە شاخاوییەکان.

ئەوەشی خستوەتەڕو، سبەینێ‌ ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، لەکاتەکانی شەویشدا بارانبارین لەزۆربەی ناوچەکانی هەرێم دەستپێدەکات.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراویشی بە پلەی سیلیزی به‌م شێوه‌یه‌ راگه‌یاندوه‌ 

هەولێر : 23 پلە 
سلێمانی : 22 پلە 
دهۆک : 22 پلە
کەرکوک : 26 پلە 
هەڵەبجە : 20 پلە
زاخۆ : پلە
سۆران  : 19 پلە
گەرمیان : 27 پلە
 
ئه‌مه‌ له‌كاتێكدا، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی سه‌رچاوه‌كانی ئاو لە هەرێمی کوردستان داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان، هاوڵاتیان و تیمەکانی فریاکەوتن كردووه‌ مەترسی لافاو بە هێند وەربگرن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP