سەعدی پیرە چاویکەوت بە لویس ئایلا سکرتێری سۆسیالست ئەنتەرناسیونال

جیهان
16:16 - 2022-11-25

دیداری سەعدی ئەحمەد پیرە و بەڕێز لویس ئایلا سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال 
دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی ٢٥/١١/٢٠٢٢ لە مەدریدی پایتەختی ووڵاتی ئیسپانیا سەعدی ئەحمەد پیرە چاویکەوت بە لویس ئایلا  سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال و هاوڕێی سەرۆکی خوالێخۆشبوو سەرۆک مام جەلال ، لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکە گفتوگۆی لەبارەوەکرا ، دواتر هەڤاڵ سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆل و پێگەی هەموو ئەو رێکخراوە جیهانی و کونسڵ و بالیۆزانەکرد لە عیراق و هەرێمی کوردستان و ناوچەکەدا هەن ، وە رۆڵێکی بەرچاویان هەبووە لە سەرجەم بوارەکاندا چالاکن ، هەمیشە پاڵپشتی چین و توێژەکانیان دەکەن.

لە کۆتایی دیدارەکەدا  بەڕێز لویس ئایلا سکرتێری گشتی رێکخراوی سۆسیالست ئەنتەرناسیونال خۆشحاڵی خۆی بەو دیدارە دەربڕی و هەموو پاڵپشتیەکی بۆ گەلانی عیراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی دووپاتکردەوە و ئاماژەشی بەوە کرد لە رابردوودا سەرۆک مام جەلال رۆڵی گرنگ و بەرچاوی هەبوو لە چارەسەرکردنی هەموو ئەو کێشانەی رووبەرووی عیراق و ناوچەکە دەبوونەوە

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP