بافڵ جەلال تاڵەبانی پێشوازی له‌ خالید شوانی ده‌كات

عێراق
19:20 - 2022-11-27


بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە ماڵی مام لە بەغدا پێشوازیکرد لە خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق.

‏‎لە دیدارەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پیرۆزبایی لە خالید شوانی کرد بەبۆنەی دەستبەكاربوونی وەک وەزیری دادی عیراق و ھیوای خواست پشتبەستوو بە سەركەوتنەكانی رابردوو، رۆڵێكی كاریگەر ببینێت لە چەسپاندنی یاسا و یەكسانی كۆمەڵایەتی، پاراستنی مافی هەموو گەلانی عیراق و خزمەتكردنی كەركوك و هەموو ناوچە دابڕێنراوەكانی تر.

‏‎سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پشتیوانی تەواوی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری و رایگەیاند، چاوپۆشی لە كەس مەكەن و یاسا بخەنە خزمەت هاوڵاتییانەوە، پشتگیری لەهەر هەوڵێك دەكەین كە وڵات بەرەو دامەزراوەییبوون و سەروەریی یاسا دەبات.

‏‎لە بەرامبەردا خالید شوانی بەڵێنی دا پارێزەری یاسا و سەربەخۆیی دادگا بن و وتی، هەموو هەوڵێكمان لەپێناو پاراستنی یاساو ژیانی هاوڵاتییان دەخەینە گەڕو خزمەتكاری هەموولایەك دەبین.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP