سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگه‌یاند، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان بەشێک لە داهاتی باجه دزراوه‌كانیان گێڕاندووه‌ته‌وه‌و له نێو ده‌سته‌كانی باج و چاودێرییشدا چه‌ند لایه‌نێك ئاسانكارییان بۆ ئه‌نجامدانی دزینه‌كه كردوه.
ئه‌مڕۆ 27-11-2022 محەمەد شیاع سودانی لە کۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، ئاشكرایكرد "لایەنە پەیوەندیدارەکان زیاتر لە 182 ملیار دیناریان لە داهاتی دزراوی باج گێڕاندووەتەوە".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد "لیژنەی لێکۆڵینەوە پێکهێنراوە بۆ وردبینیکردنی چەکە خەرجکراوەکانی داهاتی باج و دیاریکردنی پێشێلکارییەکان و ئەو کەسانەی بە کەمتەرخەمییان کارئاسانیان کردووە بۆ بردنی ئەو بڕە پارەیە".
سودانی ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، حسێن كاوه 607 ملیار دیناری له‌و پاره دزراوه‌ی لایه.
ڕوونیشیکردەوە، به‌پێی لیژنەکانی لێکۆڵینەوە، بە بڕی زیاتر لە یەک ترلیۆن دینار، 114 چەک بۆ تۆمەتبار (نور زوهێر) خه‌رجكراوه، هەروەها 45 چەک بە بڕی 607 ملیار دینار بۆ كۆمپانیای “ریاح بەغداد”.، و ٣٧ چێک بە بڕی ٦٢٤ ملیار دینار بۆ کۆمپانیای “بادیە المسار” خەرج کراوە.
ئه‌وه‌شیخسته‌ڕو، دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەکان ناوی ئه‌و لایەنانە ڕادەگەیەنین کە ئاسانکارییان بۆ دزینی پاره دزراوه‌كانی باج کردووە.
داواشی لە تۆمەتبارانی ئەو دۆسیەیە کرد خۆیان رادەست بکەن و پارە دزراوەکە بگێڕێنەوە بۆ حكومه‌ت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP