ئێران ـ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان خوشكه‌زایه‌كی رێبه‌ری باڵا ده‌ستگیرده‌كه‌ن

جیهان
21:39 - 2022-11-27



هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی ئێران، (فەریدە مورادخانی) خوشکەزای عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێرانیان ده‌ستگیركرد، دوای ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی به‌ "تاوانبار و منداڵکوژ"  ناوبردبو.

مەحمود مورادخانی، برای (فه‌ریده‌ مورادخانی)، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاندوه‌، ڕۆژی چوارشەممە خوشكه‌كه‌ی دەستگیرکراوە، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن داواکاریی گشتییه‌وه‌ داواكرابو.

پێشتر (فەریدە مورادخانی)  ئیدانه‌ی مامه‌ڵه‌ی توندوتیژییانه‌ی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كردبوو دژ به‌ خۆپیشانده‌ران".

هه‌روه‌ك ره‌خنه‌ی له‌ بێ‌ هه‌ڵوێستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیش گرتبو و داوایكردبو ئازادیخوازانی جیهان پشتیوانییان لێبكه‌ن و داوا له‌ حكومه‌ته‌كانیان بكه‌ن پشتگیری و پشتیوانی له‌ حكومه‌تی ئێران نه‌كه‌ن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP