سه‌رۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی و فایه‌ق زێدان كۆبونه‌وه‌

عێراق
22:06 - 2022-11-27


 بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و فایەق زێدان، سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەریی عیراق لە بەغدا کۆبوونەوە.

‎لەکۆبوونەوەکەدا چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا لەسەر بنەمای دەستوور و یاسا بەرکارەکان دووپاتکرایەوە بەشێوەیەك كە ماف و بەرژەوەندی ھەموولایەک پارێزراوبێت.

‎ھەر لەکۆبوونەوەکەدا جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەریی، تێکەڵنەکردنی پرسە سیاسییەکان بە کەیسە یاساییەکان كرایەوەو ھەماھەنگیی زیاتری نێوان دادگاکانی ھەرێم و عێراق بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگاو چەسپاندنی یاسا لە وڵاتدا بەگرنگ وەسفكرا.

سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پێزانینی بۆ رۆڵی ئەرێنی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری دەربڕی کە پارێزەری مافی عیراقییەکان بوون. داواشیكرد، پشتیوانی مافە دەستووری و یاساییەكانی گەلی كوردبن و رۆڵی یاسایی خۆیان بگێڕن لە چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان هەرێم و بەغدا.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP