ئه‌مریكا بۆ پشتیوانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە عێراق 25 ملیۆن دۆلار تەرخان ده‌كات

کوردستان
09:58 - 2022-11-28



بە ئامانجی زیادکردنی بەشداریی ژنان و گەنجان و پشتیوانیكردن له‌ گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی، ئه‌مریكا 25 ملیۆن دۆلار بۆ عێراق تەرخان ده‌كات.

ئاژانسی ئەمریکی بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتیی رایگه‌یاندوه‌، ئامانجێكی دیكه‌ی پرۆژه‌كه‌یان زیاتر بەهێزکردن و پته‌وكردنی پایەکانی دەوڵەتی پێشکەوتوی  ئارام و سه‌قامگیری دیموكراسییه‌.
 
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌، ئاژانسه‌كه‌ نزیکەی 550 ملیۆن دۆلاری دیکەش لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتودا لەگەڵ عێراق هاوبەشی پێدەکات لەپێناو زیادکردن و متمانەی هاووڵاتییان و بەشداریکردنیان لە حوکمڕانی دیموکراسی، پەرەپێدانی گەشەی ئابوری، وەڵامدانەوەی ئاڵنگارییەکانی کەشوهەوا، و چارەسەرکردنی پێداویستییەکانی هاونیشتمانیان و ناوچە پشتگوێخراوەکان.  

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP