ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ره‌شه‌و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر هه‌رێم ئاشكرا ده‌كات

کوردستان
10:51 - 2022-11-28



ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، هه‌میشه‌ ئومێدی گه‌ش بووه‌، ته‌نانه‌ت له‌ گه‌رمه‌ی ئه‌نفاله‌كان و شه‌ڕی ناوخۆش، به‌ڵام ئێستا نیگه‌رانه‌و هه‌ست به‌ مه‌ترسیی گه‌وره‌ی ده‌ره‌كی ده‌كات، له‌ به‌رامبه‌ردا ناوخۆ بێباكه‌.

ئارێز عه‌بدوڵڵا ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی له‌ په‌یامێكیدا كه‌ له‌ژێر ناوی (چی دەگوزەرێ؟) له‌ هه‌ژماری خۆی له‌ سۆشیال میدیا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت:"ئاسۆ بەلێڵی دەبینم، ئەرکی نیشتمانی‌و نەتەوەیی، دیالۆگ‌ وهاوهەڵوێستی‌و هاوکاریمان بەسەردادەسەپێنن".

 ده‌قی په‌یامه‌كه‌:
چی دەگوزەرێ؟

پێمخۆشە لێرەدا هەستی خۆم دەربارەی بارودۆخی ئیستا و پێشهاتەکان بۆ هەرێمی کوردستان بە تایبەت و گەلی کورد بەگشتی دەرببڕم:
لە گەرمەی ئەنفالەکان و شەڕی ناوخۆ و برسێتی نەوەدەکانیش هەمیشە ئومێدم گەش بوو، بەڵام ئیستا نیگەرانم و هەست بە مەترسی گەورەی دەرەکی و بێباکیەکی گەمژانەی ناوخۆیی دەکەم.

ئومێد نەبڕاوە، بەڵام ئاسۆ بەلێلی دەبینم. ئەرکی نیشتیمانی و نەتەوەیی دیالۆگ و هاوهەڵوێستی و هاوکاریمان بەسەردا دەسەپێنن.
هەلومەرجە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان نەك لە بەرژەوەندیی ئێمە نین، بگرە زۆر دژ و دژواریشن.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP