شه‌پۆلێكی دیكه‌ی به‌فرو بارانبارین هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌

کوردستان
12:08 - 2022-11-28

 
به‌پێی پێشبینییه‌كانی کەشناسی هەرێم و عێراق، رۆژانی سێشەممەو چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین و به‌فر ته‌واوی ناوچه‌كانی هەرێمی کوردستان و عێراق ده‌گرێتەوە. 

له‌ راگەیەنراوێکدا كه‌ ئه‌مڕۆ 28-11-2022 بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، کەشناسی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كردوه‌ كه‌، لەئەنجامی کاریگەری هەردوو نزمە پەستانی دەریای سوور و ناوەڕاست، شەپۆلێکی بارانبارین تەواوی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە.  

ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه‌ كه‌، سەرەتا رۆژی سێشەممە لەکاتەکانی ئێوارە لە ناوچەکانی رۆژئاوای هەرێم دابارین بەشێوەی تاوەباران و بروسکە دەست پێدەکات پاشان نمە باران زۆربەی ناوچە شاخاوییەکان دەگرێتەوە، بۆ رۆژی چوارشەممە کاریگەری شەپۆلەکە زیاتر دەبێت بەجۆریک سەرتاسەری ناوچەکان دەگرێتەوە، دابارین بەشێوەی نمە بارانی بەردەوام دەبێت و بەفر لەناوچە شاخاوییەکان بەتایبەتی ناوچە سنوورییەکان دەبارێت.

باسی له‌وه‌شكردوه‌، لەناوچەکانی باشووری هەرێم و سەنتەری شاری هەولێر ئەگەری لێزمە باران و بروسکە هەیە.   

ئه‌وه‌شیخستووه‌ته‌ڕو كه‌، رێژەی دابارین زیاتر کاریگەری لە ناوچەکانی بادینان دەبێت و بۆ زانیاری زیاترش لەڕاپۆرتەکانی داهاتوویان ئاماژەی پێدەکەین.  

كه‌شناسی راشیگه‌یاندوه‌، پلەکانی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە دادەبەزێت بە (4-5) پلەو هەروەها خێرایی (با) چالاک دەبێت بۆ 40 کم/س ئاراستە باشووری خۆرهەڵات . 
هاوكات، ده‌سته‌ی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزانی عێراق رایگه‌یاندوه‌ كه‌، به‌پێی پیچشبنییه‌كانیان، له‌ سبه‌ینێوه‌ له‌گه‌ڵ به‌رزبونه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما، بارانبارینش پارێزگاكانی عێراق ده‌گرێته‌وه‌.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP