بڕیاره سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له چه‌ند رۆژی داهاتوودا بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێران بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی ئه‌و وڵاته بكات.
به وته‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی حكومه‌تی عێراق، له‌سه‌ر بانگهێشتی ره‌سمی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێران، محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق له‌چه‌ند رۆژی داهاتوودا سه‌ردانی تاران ده‌كات و له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی باڵای ئه‌و وڵاته كۆده‌بێته‌وه و ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆ و كۆبوونه‌وه‌كانیشی هێرش و بۆردومانه‌كانی ئێرانه بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ چه‌ند پرسێكی نێوان هه‌ردوو وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، دوای سه‌ردانه‌كه‌ی ئێران به چه‌ند رۆژێك، سودانی سه‌ردانی سعودیه‌ش ده‌كات و پرسی نێوه‌ندگیری عێراق له‌نێوان ریاز و تاران تاوتوێ ده‌كات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP