به میوانداری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوهچوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌بوون.
هه‌ر له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا له‌سه‌ر چوار ئاست و پرسی گرنگی سیاسی، لایه‌نه‌كان گفتوگۆیان كرد له‌سه‌ر ( ته‌واوكردنی كابینه‌ی حكومه‌تی نوێ و پڕكردنه‌وه‌ی پۆسته وه‌زارییه‌كان، یاسای هه‌ڵبژاردن، لیژنه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق، مه‌ترسییه ئه‌منییه‌كانی په‌یوه‌ست به سنووری توركیا و كۆماری ئیسلامی ئێران )
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP