دوو برینداری دیكه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان گیانیان له‌ده‌ستدا، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانیشه‌وه تائێستا ١١٨ هاووڵاتی كورد له شاره كوردییه‌كان گیانیان له‌ده‌ستدا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه، یه‌كێكیان گه‌نجێكی ته‌مه‌ن ١٦ ساڵه و خه‌ڵكی گوندێكی سه‌ربه كامێرانه، دوای چه‌ندین رۆژ مانه‌وه له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا. هه‌روه‌ها یه‌كێكی تر له برینداره‌كانی شاری مهابادیش گیانی له‌ده‌ستدا.
هاوكات رێكخراوی هه‌نگاو ئامارێكی نوێی خۆپیشاندانه‌كانی بڵاوكرده‌وه‌و رایگه‌یاند، له سه‌ره‌تای خۆپیشاندانه‌كانه‌وه، ١١٨ كه‌س له شاره‌كانی رۆژهه‌ڵات گیانیانله‌ده‌ستداوه، كه ١٥یان منداڵن و ٧یان ژنن و ٧یشیان له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه گیانیانله‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها ٥ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستگیركراون كه ١٥٢ ژن و ١٠٨ منداڵ و ٦٠ خوێندكار و ٢٩ مامۆستای تێدایه.
به پێی ئاماره‌كه، خۆپیشاندانه‌كان ٤٥ شار و ٢٧ زانكۆی گرتووه‌ته‌وه و ٣٦ حاڵه‌تی كوژرانیش له‌ناو هێزه حكومییه‌كانی ئێران‌دا هه‌ن.
هه‌وه‌رك حه‌وت هاووڵاتی خه‌ڵكی "بڵوناوا"ی سه‌ربه شاری "دێولان" ماوه‌ی ١٠ رۆژه چاره‌نووس و شوێنی گیرانیان دیار نییه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP