محه‌ممه‌د شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌سه‌ردانێكی ره‌سمی گه‌یشته تاران.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ تاران، سودانی له‌گه‌ڵ لێپرسراوانی ئه‌و وڵاته، پرسه‌كانی پاراستنی سنور‌و پێشێلكارییه‌كانی سه‌روه‌ری عێراق‌و ئابوری و وزه‌و نه‌وت و بازرگانی هاوبه‌ش‌و هه‌ماهه‌نگی زیاتری هه‌ردوو وڵات گفتوگۆی له‌باره‌وه ده‌كرێت.
سه‌ردانه‌كه‌ی سودانی له‌سه‌ر داوای لێپرسراوانی ئێرانه، ڕۆژی شه‌ممه‌ی ڕابردوو، كازم محه‌ممه‌د ئالسادق باڵیۆزی ئێران له‌به‌غدا داوه‌تنامه‌ی ره‌سمی ئیبراهیم ره‌ئیسی سه‌رۆك كۆماری ئێرانی گه‌یانده محه‌ممه‌د شیاع سودانی، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی تاران بكات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP