بەڕێوەبەرایەتی ئاوی پارێزگای کەرکوك رايده‌گه‌يه‌نێت: بەهۆی هاتنی شەپۆلی باران و به‌رزبوونه‌وه‌ى ئاستى ئاوه‌وه قوڕوليته‌ى زۆر لە پرۆژه‌ى ئاوی خواردنه‌وه‌دا دروستبووه و له تواناى پرۆژه‌كه دەرچووە بۆ فلتەرکردنی و دڵنیابوون لە گەیاندنی ئاوی گونجاو بۆ خواردنەوە بۆ هاوڵاتیان.
به‌وهۆيه‌وه پڕۆژەکە کوژاوەتەوە تا ئاستى قوڕاوه‌كه داده‌به‌زێت و ئه‌وه‌ش دەبێتە هۆی دواکەوتنی دابینکردنی ئاوی خواردنه‌وه، له گه‌ڕه‌كه‌كانى رەحیم ئاوا، ئەلماس، شەقامی كۆمارى، ئەلحەدیدین، و بەشێک لە ساحه‌ى ته‌يران، تسعين، حەمزه‌لی، خەزرا، رێگه‌ى بەغدا، واسیتی، ١ی ئازار، عەدەن، ١ی حوزەیران و سه‌ر دۆمیز.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP