هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ته‌ئكیدده‌كاته‌وه له‌سه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق و رێگرتن له‌به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی بۆ به‌ئامانج گرتنی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ.
به میوانداری سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له ماڵی مام له به‌غدا كۆبوونه‌وه‌ی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت به‌ڕێوه‌چوو.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیران و محه‌مه‌د حه‌لبووسی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق ئاماده‌بوون، تاوتوێی دواپێشهاته‌كانی سه‌رگۆره‌پانی نیشتمانیی و هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تی كرا .
هاوپه‌یمانی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت ئاشكرایكرد گفتوگۆ‌و كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر ئاستی باڵا له ئارادایه بۆ رێگرتن له پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق له‌لایه‌ن هه‌ر لایه‌نێكی ده‌ره‌كی، دووپاتیشیكرده‌وه عیراق كاری جددی ده‌كات بۆ رێگریكردن له به‌كارهێنانی خاكه‌كه‌ی وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌ك بۆ تێكدانی ئارامی ده‌وڵه‌تانی دراوسێ.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاردرا حكومه‌تی نوێی عیراق كابینه‌ی وه‌زاری ته‌واو بكات و هه‌ردوو وه‌زیری ژینگه ، ئاوه‌دانكردنه‌وه ده‌ستنیشانبكات .
هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانێتیه‌كه گوێی له راپۆرتێكی هه‌مه‌لایه‌ن گرت سه‌باره‌ت به یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران و ورده‌كاری هه‌ردوو یاساكه له روویی یاسایی و ته‌كنیكییه‌وه تاوتوێكرا.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP