خانمی یەکەمی عیراق هەموو پشتیوانییەک بۆ وه‌زیری په‌یوه‌ندییه‌كان دووپاتده‌كاته‌وه‌

کوردستان
15:31 - 2022-11-29

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد لەگەڵ وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی فیدراڵ کۆبوەو پاڵپشتی و پشتیوانی بۆ دوپاتکردەوە.

لە کۆشکی سەلام لەبەغدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عیراق چاویکەوت بە دکتۆرە هیام یاسری وەزیری پەیوەندیەکانی حکومەتی فیدراڵی و هەموو پاڵپشتی و پشتیوانیەکی بۆ دوپاتکردەوە کە وەک ژنێکی بەتوانا لەم پۆستەدا وێرای هەموو ئەو ئاڵنگارییانەی کە رووبەرووی عێراق بۆتەوە و لەم ماوە کورتەی دەستبکاربوونی کابینە نوێکەی محەمەد شیاع سودانی هەنگاوی باشی ناوە و بڕیاری زۆر باشی داوە.

وتیشی: لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت کاری زیاتر و باشتر بکرێت بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتر بە خەڵک بکرێت و پەرەی زیاتر بدرێت بە توانا ناوخۆیەکان و سود لە بەهرەکانیان وەربگیرێت.

دکتۆرە هیام یاسری وەزیری پەیوەندیەکانی عێراق سوپاس گوزاری خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خانمی یەکەمی عێراق بۆ پاڵپشتی و پشتیوانییەکانی بەتایبەت ژنان و ئەمەش هاندەرو پاڵنەرێکی زۆر باش دەبێت بۆ ئەوەی بڕیاری زۆر باش و هەنگاوی گرنگ بنێن لە کارەکانیان.

 

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP