محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق له چوارچێوه‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، به‌پێی میدیای ئێران له‌لایه‌ن عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای کۆماری ئیسلامیی پێشوازی لێكراوه، به‌ڵام هیچ زانیارییه‌كی زیاتری بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" بە سەردانێکی رەسمی گەیشتە تاران و لەگەڵ "ئیبراھیم رەئیسی" کۆبووەوە و دواتر له کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیی ھاوبەشدا "رەئیسی" تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوو وڵات و سوپاسی عێراقی کرد لەو خزمەتەی پێشکەشی زیارەتکارانی ئێرانی دەکات و ھیواشی خواست حکومەتی عێراق باشترین خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیانی بکات.
راشیگه‌یاند، " پێگەی عێراق بۆ سەقامگیریی ناوچەکە گرنگە و ھاوکاری عێراق دەبن لە روبەڕوبوونەوەی مەترسی گروپە چەکدارەکان."
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكرد كه، روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی (گروپه تیرۆریستییه‌كان) و تاوانه رێكخراوه‌كانی مادده‌ی هۆشبه‌رو هه‌ر نائارامییه‌ك كه ببێته كێشه بۆ ناوچه‌كه له چوارچێوه‌ی رێككه‌وتن و ئیراده‌ی هاوبه‌شی هه‌ردو وڵات‌دا کاری لەسەر دەکەن".
لای خۆشیەوە سەرۆک وەزیرانی عێراق پشتیوانییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی بۆ عێراق به‌رزنرخاندو رایگەیاند، پشتیوانی ئێران لە جەنگی تیرۆر گەورە و گرنگ بوو، پابەندیشن بە پتەوکردنی زیاتری پەیوەندییەکان.
وتشی، دۆسیەی ئابوری جێی بایەخی حکومەتە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP