هێزهكانی ئاسایشی سلێمانی، وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنووری سلێمانی ئاشکراكرد کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ئهو چهكانه ساغ بکەنەوە .
له راگهیهندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی، ئاماژهی بۆئهوهشكردوه كه، له دوو ههڵمهتی جیادا دهستیانگرتوه بهسهر سهدان چهك له جۆری كڵاشینكۆف و دهمانچهو ههروهها ههزاران فیشهك، کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
دهقی راگهیهندراوهكه:
ئاسایشی سلێمانی لەدوو ھەڵمەتی جیادا دەستی گرت بەسەر (٦٠٠ پارچەچەک لەجۆری کڵاشینکۆف ، دەمانچە و زیاتر لە ٦٠٠٠ ھەزار فیشەک ) ھێزەکانیشمان وردەکاری ھەوڵێکی قاچاخچێتی گەورەی چەک لە سنوری سلێمانی ئاشکرادەکات کە مەرامیان بوو بە نایاسایی ساغی بکەنەوە .
رۆژی پێنج شەممە ٢٤ / ١١ / ٢٠٢٢ لە بازگەی سلێمانی - عەربەت گومانلێکراوێک لەکاتی لێپێچینەوەو جێبەجێکردنی رێکاری یاسایی بەرامبەری , خاڵی پشکنین دەبەزێنێت و دوای ئەوەی ھەڵدێت ئۆتۆمبێلەکەی لە رێڕەو دەردەچێت وەردەگەڕێت دواتر دەستگیرکراو دوای پشکنین دەرکەوت لەناو ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە بارێکی چەکی پێبووە کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٢٥٠ ) دووسەدوپەنجا دەمانچە.
دوای رەزامەندی بەڕێز دادوەر لەسەر ئەم کەیسە لێکۆڵینەوەی ورد دەستی پێکرد و زانیاری زیاتر بەدەست ھات لەسەر کۆگایەکی نھێنی کە سەدان چەک و ھەزاران فیشەک و پێویستی و پارچەی یەدەکی چەکی تێدا حەشاردراوە .
لە ئۆپراسیۆنێکدا بەھاوکاری ھێزەکانی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی لە ناحیەی تەکێ سەر بەقەزای چەمچەماڵ لە کێڵگەیەکی ئاژەڵداریدا ( کایەندا ) بارێکی تری چەکی ھەمان قاچاخچی دەستیبەسەردا گیرا کە پێکھاتبوو لە زیاتر ( ٣٠٠ کڵاشینکۆف و دەمانچە ، ٥٠٠٠ ھەزار فیشەک و دەیان جۆر لە پێویستی و پارچەی یەدەکی چەک ) کە ئامادەکرابوو بە قاچاخ مامەڵەی پێوەبکرێت .
تەواوی کەیسەکەش رووبەڕووی دادگا کرایەوە بۆ رێوشوێنی یاسایی پێویست .
بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP