نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: زیادبوونی گرژیی لە سوریا ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە

جیهان
21:26 - 2022-11-29



نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا، نیگه‌رانییه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به‌ هه‌ڕه‌شه‌و له‌شكركێشییه‌كانی توركیا بۆسه‌ر رۆژئاوای كوردستان و باكوری سوریا به‌ ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیی راده‌گه‌یه‌نێت و داوا لە هەمو لایەنەکان دەکات گرژییەکان رابگرن.
  
له‌ میانی كۆبونه‌وه‌ی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی لەبارەی دۆخی رۆژئاواو باکوری سوریا كه‌ ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه‌چوو، گیر پێدرسۆن، نێردەی تایبەتی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ سوریا، له‌ وتارێکیدا تیشكی خسته‌سه‌ر دۆخی ئێستای سوریاو رایگه‌یاند، كه‌ ئێستا دۆخی ئه‌و وڵاته‌ لە قۆناغێکی مەترسیدار دایە و گریمانەی زیادبونی شەڕ و پێکدادانی زیاتر دەکرێت، لەکاتێکدا سوریا پێویستی بە گرژی و هێزی سەربازی نییە، بەڵکو پێویستیی بە پرۆسەیەکی سیاسی هەیە بۆ چارەسەری کێشەکان.
 
(گیر پێدرسۆن) داواشی لە وڵاتانی (مسۆگه‌ركار)ی دۆخی سوریا كرد، هه‌وڵه‌كانیان بۆ نووسینه‌وه‌ی ده‌ستوور ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، له‌به‌رئه‌وه‌ی بەردەوامبوونی ئەو دۆخە هەزاران هاوڵاتی دیكه‌ی سوریا روبەڕووی پێشلکاریی ده‌كاتەوە، دووپاتشیكرده‌وه‌ كه‌ هەموان گرژییه‌ سەربازییان لە سوریا رابگرن، چونكه‌ زیادبونی گرژییه‌كان، ناوچەکە دەخاتە مەترسییەوە.
 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP