به‌یانی ئه‌مڕۆ، نزیك پردی سۆنه‌گۆلی و له‌سه‌ر رێگای بازنه‌یی كه‌ركوك- هه‌ولێر، ته‌رمی گه‌نجێكی كورد به‌كوژراوی دۆزرایه‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار رایگه‌یاند: گه‌نجه‌كه ناوی (ئه‌حمه‌د ئازاد عاسی)یه و ته‌مه‌نی ( 17 ساڵه)، یه‌كێك بوه له‌خوێندكاره یه‌كه‌مه‌كانی به‌شی وێژه‌یی له كه‌ركوك .
به‌پێی زانیارییه‌كان، شوینه‌واری دوو فیشه‌ك به لاشه‌ی كوژراوه‌كه‌وه دیاره ، له‌دوێنێوه پۆلیس له بێ سه‌روشوێن بونی ئه‌و گه‌نجه ئاگاداركراوه‌ته‌وه و تاوه‌كو به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌رمه‌كه‌ی دۆزرایه‌وه.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP