وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) سهبارهت به مەترسییەکانی هەر کردەیەکی سەربازیی لە باکوری سوریا هۆشداری دەدات،لهبهر ئهوهی کاریگەری لەسەر شەڕی دژی داعش دەبێت و دەستکەوتەکانی دژی تیرۆریش دەخاتە مەترسییەوە.
لهو بارهیهوه پاتریک رایدەر، وتەبێژی (پنتاگۆن) لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژهی بۆئهوهكرد، لەئێستادا هێزەکانی سوریای دیموکرات(ههسهده) مانۆڕی گەڕانی هاوبەشی لەگەڵ هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کەمکردوەتەوە، هۆکارەکەشی بۆ هێرشەکانی تورکیا دەگەڕێتەوە.
باسی لهوهشكرد كه، پنتاگۆن هۆشداری دەدات لە کاریگەرییەکانی هەر جوڵهیهكی سەربازیی تورکیا لە باکوری سوریا، چونکە ئەنجامدانی هێرشی زەمینی لەلایەن ئهو وڵاتهوه دەستکەوتەکانی دژی داعش دەخاتە مەترسییەوە.
وتەبێژهكهی (پنتاگۆن) دووپاتیكردهوه كه، لە هاوکاریکردنی هەسەدە بەردەوام دەبن، لە هەمانکاتیشدا لە نیگەرانییە ئەمنییەکانی تورکیاش تێدەگەن سەبارەت بە "کردەوەی تیرۆرستی" کە لەسەر سنورەکانی رویانداوە، بۆیە داواش لە ئەنكەرە دەکات دان بەخۆیدا بگرێت.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP