چین هێرشهكانی تورکیای بۆسەر سوریا به پێشێلکردنی سەروەری خاکی ئەو وڵاتە دهزانێت و ئاماژه بۆئهوهشدهكات، ئهو هێرشانه دهبنه هۆی نەهامەتیی زیاتری هاووڵاتیانی وڵاتهكه.
لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی کە شهوی رابردوو بەڕێوەچو، (جینگ شوانگ)، جێگری نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتوەکان سهبارهت به بە دۆخی سوریا وتارێکی پێشکەش کردو پشتیوانیی وڵاتهكهی بۆ پاراستنی سهروهریی سوریا دووپاتكردهوهو به پێویستشیزانی، وڵاتان پشتیوانیی لە سەروەریی سوریا و یەکێتی خاکی ئەو وڵاتە بکەن، بەتایبەت کە تائێستاش دۆخی ئەمنی وڵاتهكه ئاڵۆزە و تورکیاش لەم کاتەدا له ئاسمانهوه هێرش دەکاتە سەر ئەو وڵاتە".
باسی لهوهشكرد كه، "ئەنكەرە هاوكات لهگهڵ هێرشه ئاسمانییهكانی دەیەوێت هێرشی زەمینیش بکاتەسەر ناوچەکانی سوریا."
"شوانگ" ئەنكەرەشی به پێشێلکاریی مافەکانی مرۆڤ لە ناوچەکەدا تۆمهتبار كردو وتی، ئەنكەرە بەرپرسیاره له کەمبوونەوەی ئاستی ئاوی ڕووباری فورات و پچڕانی ئاوی وێستگەی "عهلۆک" له(باکوری حەسەکە)و ناوچەکانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سوریای داگیركردوه.
ئهوهشیخستهڕو كه، هێرشەکانی ئیسرائیلیش بۆسەر سوریا بەردەوامه، کە هەردوو ئهو دوو وڵاته(توركیا و ئیسرائیل)سەروەریی خاکی سوریا پێشێل دەکەن و هێرشەکانیان بونەتەهۆی زیاتربونی نەهامەتییەکانی گەلانی سوریا".
جێگری نوێنەری چین لە نەتەوە یەکگرتوەکان جهختیكردهوه، پكین نیگەرانە لە دۆخی سوریا، داواش لە تورکیا و ئیسرائیل دەکات دەستبەجێ هێرشەکانیان بۆسەر سوریا رابگرن، هەروەها هەمو هەنگاوێکیش بوەستێنن کە دەبێتەهۆی زیادکردنی گرژییەکان و پێداگری لەسەر چارەسەری کێشەکان بکەن لەرێگەی گفتوگۆوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP