دادگای داقوق به پشت به‌ستن به نوسراوی وه‌زاره‌تی كشتووكاڵی عیراق، گرێبه‌سته‌كانی عه‌ره‌بی هاورده‌ی له‌كشتووكاڵی كه‌ركوك سڕكرد و 21 داوای یاسایی له‌به‌رژه‌وه‌ندی جوتیارانی كوردی سه‌ر به گونده‌كانی سنور له‌ناوچه‌ی تاڵه‌بانی یه‌كلایی كرده‌وه .
به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی دادگا، له‌كۆی سێ هه‌زار و 500 دۆنم كه هه‌ڕه‌شه‌ی داگیركردنیان له‌لایه‌ن عه‌ره‌بی هاورده‌وه له‌سه‌ره، هه‌زار و 113 دۆنمیان بۆ جوتیارانی كورد گه‌ڕانه‌وه .
له‌دوای رووداوه‌كانی ساڵی 2017 و لێكه‌وته‌كانی ریفراندۆم، عه‌ره‌بی هاورده به پشتیوانی ئیداره‌ی به وه‌كاله‌تی كه‌ركوك و دادگا‌و هه‌ندێك كه‌س له‌نێو سوپاوه هه‌وڵی دووباره ته‌عریبكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانیان ده‌دا و چه‌ندین جار ویستیویانه ئه‌و زه‌وییانه‌ی كورد داگیربكه‌نه‌وه كه پێشتر له‌لایه‌ن رژێمی به‌عس و به مه‌به‌ستی ته‌عریب داگیریان كردبوو، دواتر به پێی ماده‌ی 140 ئه‌و زه‌وییانه‌یان لێوه‌رگیرابۆوه .
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP