بەشێک لە چاوپێکەوتنی سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵەبانی لەگەڵ Iraq oil export

عێراق
13:49 - 2022-12-01

بەشێک لە چاوپێکەوتنی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ Iraq oil export:

"بافڵ تاڵەبانی"سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەچاو پێکەوتنێکی لەگەڵ (پێگەی ڕاپۆرتی نەوتی عێراقی) باس لە تێکچوونی ڕکابەرییە سیاسییەکانی ناوخۆی کوردستان و کاریگەرییەکانیان لەسەر هەردوو پەرەپێدانی غاز و گفتوگۆکانی  لەگەڵ بەغدا لەسەر مافەکانی نەوت دەکات:

-بەغدا -  بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان  پێگەی تایبەتی هەیە لە بواری  گەشە و پەرەپێدانی کەرتی غازی هەرێم، بەو پێیەی کە کە  پارێزگای سلێمانی  بەرهەمدارترین کێڵگەکانی ووزە بەتایبەت غازی .
-هەروەها تاڵەبانی ئەکتەرێکی بەهێزە لە ململانێی بەردەوامی نێوان یەکێتی و پارتی دیموکراتی کوردستان، کە ڕکابەری دێرینی پارتی و هاوبەشی سەرەکیی لە حوکمڕانی هەرێمی کوردستاندا.

-تێکچوونی پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ پارتی حکومەتی هەرێمەکەی تووشی کێشە و گرفت کردووە،  مەترسی لەسەر توانای بەردەوامبوونی سەربەخۆیی لە بەڕێوەبردنی کەرتی نەوت و گازەکەی دروستکردووە.

-لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕاپۆرتی نەوتی عێراق لە ماڵی مام لەبەغداد  باڤڵ تاڵەبانی، ڕەخنەی توندی لە پارتی دیموکراتی کوردستان گرت کە پارەی لە سلێمانی ڕاگرتووە. 

-وتیشی کە لە ئێستادا حکومەتی هەرێمی کوردستان "زۆر بە سیاسی کراوە"،  ڕاشی گەیاند کە به دیفاکتۆ " هەرێم دوو ئیدارەیە  چونکە چاوەڕوان دەکرێت سلێمانی خۆی بودجەی خۆی دابین بکات."

-یەکێک لە زیانەکانی ئەم کەشوهەوای دژایەتییە پلانەکانی حکومەتی هەرێم بووە بۆ دروستکردنی بۆری غازی نوێ بۆ هێنانی سەرچاوەی زیادە بۆ وێستگەکانی کارەبا لە هەردوو خاکی ژێر دەسەڵاتی پارتی و یەکێتیدا تۆڕێک کە دەتوانرێت بۆ ئاسانکاری هەناردەکردنی داهاتوو بۆ تورکیاش بەکاربهێنرێت. 

-دوای ئەوەی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان گرێبەستەکەی بە کۆمپانیای (KAR Group)ی عێراقی-کوردی کە نزیکە لە پارتی دیموکراتی کوردستان بەخشی، هێزە ئەمنییەکای ژێر کۆنتڕۆڵی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستاندا  ڕێگریان لە دەستگەیشتنی کۆمپانیاکە کرد بۆ خاکی غازی سەرەکی بەشێوەیەکی کاریگەر پڕۆژەکەیان خستە سەر سەهۆڵێکی تواوە.

-تاڵەبانی دووپاتی کردەوە کە بەشێوەیەکی شەخسی دژایەتی ئەو پڕۆژەیە دەکات، بەو پێیەی گرێبەستەکە بە "هیچ پرۆسەیەک" و "بێ تەندەر" دراوە بە گروپی KAR.

-ئاماژەی بەوەشکردووە، “کار گروپ [گرێبەستەکە]ی پێنادرێ ” دەشڵێت: سوکایەتییە بە خەڵکی کوردستان و عێراق کە ئەم شتانە ڕوو بدەن.

-تاڵەبانی ئاماژەی بەوەشکرد، دەیەوێت بەشداربێت لە بڕیاردانی ستراتیژی سەبارەت بە کەرتی وزە بەڵام بانگەشەی ئەوەی کرد کە پارتی دیموکراتی کوردستان دوولە ڕکابەرە سیاسییەکانی خۆی لە پرۆسەکە  و  بە غیابی هاوبەشەکانی لەگەڵ بەغداد کاربکات .

-گوتیشی: “لە ئامادەنەبوونی پارتی بۆ کارکردن لەگەڵ بەغدا تێناگەم” بەشێوەیەکی بنەڕەتی و ڕاست کارناکات

-تاڵەبانی ئەوەی بەنموونە  هێناوە کە "بەسرە هەزار جار دەوڵەمەندترە لە هەموو کوردستان بەتەنها بەسڕە.

ـ ناتوانین دوورلەبەغداو بەم حاڵە  بەردەوام بین و بەغداد یەکێکە لەهەڵبژاردەکان

-حکومەتەکەی مەسرور بارزانی زۆر جیاوازە لە حکومەتەکانی دیکە، ئەم حکومەتە زۆر بە سیاسی کراوە.

-یەکێک لە وەزیرەکانم پێی وتم، پێشتر کە بەڕێوبەری گشتی بووم، بە چاوەڕوانیی زۆرەوە دەمویست ببمە وەزیر، بەس ئێستا پەشیمانم ،ئەمە هەمووی بەهۆی بە سیاسیکردن و بە مەرکەزیی کردنی کابینەکەوەیە.

-پێم وایە ئیتر کات نەماوە بۆ ڕیفۆرم، پرۆژە، چاکسازی، حکومەت ٤ ساڵی خۆی تێپەڕاند و ئەوەی هەیە ئێستا حکومەتی کار بەڕێکەرە.

-وا دەردەکەوێت کە دیوارێک لەنێوان ئێمە و سەرۆکوەزیران هەبێت، دەمانەوێت وەزیرێک بگۆڕین  نایکەن، بەڕێوبەرێک بگۆڕین نایکەن، وەزیرێک دەستلەکاردەکێشێتەوە نایکەن، زۆر زۆر قورس بووە.

-جیاوازییەکانی زۆر دەکرێت لەنێوان هەولێر و سلێمانی، لە پرۆژە و خزمەتگوزاری و موچە و پارەی دەرمان و پێشمەرگە و کۆمپانیاکان.

ئەوەی ئێمە تێیداین لە ڕاستیدا دوو ئیدارەییە.

-بەهۆی دەروازەی مونزەهیریەوە، باشماخ و پەروێزخان زیانی گەورەیان بەرکەوتووە، هەموو بازرگانیە گەورەکان لەوێوە دەڕوات، لە حاجی ئۆمەرانیش بە ڕێککەوتنێک لەگەڵ ئێران،ئەوێ کراوە بە دەروازەی سەرەکی ئێران بۆ هەرێم، لەناو حکومەتیشدا کەسانێک هەن ڕێگری لە بازرگانان دەکەن تا لە باشماخ و پەروێزخانەوە بازرگانی بکەن، بەڵام پارتی حاجی ئۆمەرانی هەیە، ئیبراهیم خەلیلی هەیە کە گەورەترین دەروازەی تورکیایە بۆ عێراق نەک تەنها هەرێم، هەروەها چەن مەرزێکی تریشی هەیە کە کەس هیجیان دەربارە نازانێت.

-ئەو دەروازەی نێوان هەرێم و سوریا کەس هیچ دەربارەی نازانێت و نازانین چی دێت و چی دەڕوات.

-جگە لەوە پاڵاوگەش هەیە داهاتی دیار نییە وەک عەین زالە، بەردەوام ئیشی تیادەکرێت و نازانین بۆ کوێ دەڕوات.

-لە دوای کۆچی مام جەلالەوە، لەلای پارتی ڕێککەوتننامەی ستراتیژی کۆتایی پێهاتووە.

-حکومەت بە ئەنقەست پارەی خوێندکاران خەرج ناکات نەک لەبەر ئەوەی داهاتی نییە، بۆ ئەوەیە ئەم خۆپیشاندانانە لە سلێمانی ڕووبدات.

-دژە تیرۆر کە باشترین و پرۆفێشناڵترین هێزی تایبەتی عێراقە، بەیانییەک هەڵدەستین دەبینین بودجەکەیان بڕاوە، لەکاتێکدا ئەوان هێشتا بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنەکانیان و هەفتانە گورز لە داعش دەدەن، ئەمە هیچ پاڵپشتێکی یاسایی نییە، بەس ئەوەیە یەکێک خەبەری دەبێتەوە و دەڵێت بەمشێوەیە فشار لە یەکێتی دەکەم.

-دۆسیەی ئەژی ئەمین پیشانی دا کە یەکێتی چەند دان بە خۆیدا دەگرێت و ڕاناکیشرێتە ناو ئەم کارە گەمژانە.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP