چه‌مچه‌ماڵ .. زەوی بەسەر زیندانیانی سیاسیدا دابەشکرا

کوردستان
22:12 - 2022-12-01


بەفەرمانی بەڕێز (قوباد تاڵەبانی) جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم، ئەمڕۆ ١/ ١٢/ ٢٠٢٢ بە سەرپەرشتی ( ڕەمک ڕەمەزان) قائیمقامی چەمچەماڵ و بەئامادەبوونی( ئارام نەجات) سەرۆکی شارەوانی و کۆمکاری زیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و کەرکوک و سلێمانی ، لەهۆڵی بۆنەکانی سالار فەقێ محمد لە قەزای چەمچەماڵ  ١٥٠ زەوی بەسەرزیندانیانی سیاسی چەمچەماڵ و ٦٨ زەوی لە ناحیەی شۆڕش و ٣٠ زەوی لە ناحیەی تەکیەی کاکەمەند و١٢ زەوی لەناحیەی سەنگاو دابەشکرا کە پێشتر مامەڵەکانیان تەواوکرابوو.

لە وتەیەکدا قائیمقامی چەمچەماڵ  سوپاسی بەڕێز قوباد تاڵەبانی کرد کە فەرمانی دابەشکردنی ئەو زەوییانەی دابوو هاوکات پیرۆزبایی لە سودمەندبووان کردو ڕایگەیاند زیندانیانی سیاسی شایستەی هەموو خزمەتێکن هیوای خواست ئیدارەی قەزای چەمچەماڵ بتوانن لە داهاتوودا زەوی بەسەر هەموو ئەو بەڕێزانەدا دابەش بکەن کە فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە.

ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای چەمچەماڵ
١/ ١٢/ ٢٠٢٢

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP