په‌رله‌مانتارێك: سه‌رۆكی ی.ن.ك په‌رۆشی چاره‌سه‌ری كێشه‌كانه‌

عێراق
12:53 - 2022-12-02

به‌هه‌وڵ و میوانداری بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سه‌رۆكی ی.ن.ك، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كان، له‌ماڵی مام جه‌لال له‌به‌غدا كۆبونه‌وه‌ی لوتكه‌یان ئه‌نجامداو باسی جێبه‌جێكردنی كارنامه‌ی حكومه‌ت و ته‌واوكردنی كابینه‌ی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی-یان كرد.

فارس فارس په‌رله‌مانتاری كوتله‌ی عه‌زم له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ سایتی ره‌سمی یه‌كێتی راگه‌یاند: كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ له‌نێوان سه‌ركرده‌كانی هاوپه‌یمانی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامدرا به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچون بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و لێكتێگه‌یشتن و گفتوگۆ و هه‌نگاونان به‌ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌چوونی كاره‌كانی حكومه‌ت و جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كان.

وتیشی, هه‌ڵبژاردنی ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال بۆ سازكردنی كۆبونه‌وه‌ی سه‌ركرده‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان، واتا و گرنگی گه‌وره‌ی هه‌یه‌ و دانپێدانانێكی روونیشه‌ بۆ ئه‌و رۆڵه‌ كاریگه‌ره‌ی سه‌رۆك مام جه‌لال له‌رابردوودا بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی سیاسی له‌عیراق ده‌یبینی، كه‌ رۆڵێكی پڕبایه‌خ و رێزلێگیراو بوو له‌لایه‌ن هێزو حزبه‌ سیاسییه‌كانی عیراق.

په‌رله‌مانتاره‌كه‌ی عیراق ده‌شڵێت: كۆبونه‌وه‌ی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌ماڵی سه‌رۆك مام جه‌لال دانپێدانانیشه‌ به‌رۆڵ و كاریگه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و سه‌رۆك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌په‌رۆشی بۆ رێككه‌وتنی هێزه‌ سیاسییه‌كان و چاره‌سه‌ری كێشه‌كان كه‌جێگه‌ی رێزو ره‌زامه‌ندی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ سیاسییه‌ عیراقییه‌كانه‌.

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP