په‌رله‌مانتار (حسێن عەلی کەرعاوی) ئەندامی دەستەی هەماهەنگیی (سه‌رهه‌ڵدانی جەماوەریی له پێناو پشتێنه‌و ڕێگا)، پێکهێنانی كوتله‌یه‌كی په‌رله‌مانی به‌ناوی (كوتله‌ی ئاورشیم)ئاشکرا کرد كه له ئه‌ندامانی چه‌ند كوتله‌یه‌كی جیاوازی نێو په‌رله‌مان پێكدێت.
کەرعاوی لە لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگەیاندوه، "سه‌رهه‌ڵدانی جەماوەریی لە داکۆکیکاران و لایەنگرانی دەستپێشخەری پشتێنه و ڕێگا و ڕێککەوتنی چین"ه.
ئاماژەی بۆئەوەشکرد كه "له ڕۆژانی داهاتوودا ئه‌و كوتله‌یه راده‌گه‌یه‌نرێت، دواتر له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ریی هەماهەنگیی ده‌كات"
ڕوونیشیکردەوە، "جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی عيراق و چین و تەواوکردنی پڕۆژەی پشتێنه‌و و ڕێگا، پێویستی بە پاڵپشتیی نێو پەرلەمان هەیە بۆ بەدیهێنانی داواکارییەکانی هاووڵاتییان ".
پێشتر په‌رله‌مانتار سعود ساعدی ئه‌ندامی (بزوتنه‌وه‌ی مافه‌كان) ڕایگەیاندبو، ئیمزای زیاتر لە ٥٠ نوێنه‌ر کۆکراوه‌ته‌وه بۆ دەرکردنی بڕیارێكی پەرلەمانی کە حکومەت پابەند بکات بە پەیوەستبوون بە پرۆژه‌ی پشتێنه و ڕێگا و کاراکردنی ڕێککەوتن له‌گه‌ڵ چین.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP