سودانی لیژنه‌یه‌ك بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌رێم و به‌غدا پێكده‌هێنێت

عێراق
12:44 - 2022-12-03


به‌ مه‌به‌ستی گەیشتن بە رێککەوتن و چارەسەركردنی بنەڕەتیانه‌ی کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدا حکومەتی عێراق لەسەر ئاستی باڵا لیژنەیەکی پێکھێناوە و داواشیكردوه‌، لایەنە پەیوەندیدارەكان هاوكاربن.

لەسەر داواو راسپارده‌ی محه‌مه‌د شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق و له‌ چوارچێوه‌ی بەرنامەی كابینەی نوێی حكومەت بڕیاردرا، لیژنەیەك پێكبهێنرێت  به‌ ئامانجی چاره‌سه‌ركردنی كێشەكانی نێوان هه‌ردوو حكومەتی عێراق و هەرێم، به‌تایبه‌ت ئه‌و كێشانه‌ی كه‌ پەیوەندییان بە یاسای نەوت و گازەوە هەیە.  

لیژنەكه‌ش بە سەرۆكایەتی د. محەمەد عەلی، جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری پلاندانانه‌و پێكهاتووە لە وەزیری نەوت و وەزیری دارایی چەند بەڕێوەبەرێكی دیكه‌.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP