میدیاكانی تورکیا بڵاویانكرده‌وه، حكومه‌تی سوید (مەحمود تات) یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی كه له‌لایه‌ن دادگای توركیاوه داواكراوه‌و تۆمه‌تباره به په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) راده‌ستی ئه‌نكه‌ره‌ی كردووه‌ته‌وه.
باس له‌وه‌شكراوه، (مه‌حمود تات) كه به‌ره‌چه‌ڵه‌ك توركه‌و لەساڵی 2015وه ھەڵاتوەو ڕویکردۆته سوید، بەتۆمەتی پەیوەندیی بە په‌كه‌كه دادگا سزای شەش ساڵ‌و 10 مانگ زیندانیی بەسەردا سەپاندووه.
ئه‌وه‌شخراوه‌ته‌وه ڕو كه، ناوبراو لەسویدیش داواکاریی بۆ مافی پەنابەریی ڕەتکراوەتەوەو ماوەیەک لەمەوبەر لەلایەن پۆلیسەوە ڕاگیراوەو دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بەفڕۆکەیەک دیپۆرتی تورکیا كراوه‌ته‌وه.
به‌شێك له چاودێڕان رادەستکردنی (مه‌حمود تات)و داواکراوانی دیكه لەلایەن سویدەوە بە حكومه‌تی تورکیا، به ناچاریی و فشاره‌كانی ئه‌نكه‌ره ده‌زانن له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته، بۆ به‌ده‌ستهێنانی ره‌زامه‌ندیی ئه‌نكه‌ره بۆ بەئەندامبونی سوید‌و فینلەندا لەناتۆ.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP