ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران متمانه‌ی به‌خشی به‌ وه‌زیرانی ژینگه‌و ئاوه‌دانكردنه‌وه‌

عێراق
15:54 - 2022-12-03



ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ 3-12-2022 متمانه‌ی به‌خشی به‌ نزار ئامێدی، كاندیدی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان بۆ وه‌زیری ژینگه‌و (به‌نگین رێكانی)، بۆ وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردنی عێراق له‌ پشكی پارتی دیموكراتی كوردستان. 

سۆران جەمال تاهیر، وتەبێژی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایگه‌یاند، "یەکێتی ئیستحقاقی خۆیەتی دوو وەزارەتی لە کابینەکەی سودانی بەربکەوێت، بێگومان لەو چوار وەزارەتەی کەبەر کورد دەکەوێت".

پێشتر ستران عەبدوڵا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی رایگه‌یاندبو، "له‌ كابینه‌كه‌ی سودانی چوار وەزارەت بەر كورد دەكەوێت و لەناو كوردیشدا وەكو یەكێتیی پێمانوایە دوو وەزارەت شایستەی یەكێتییه‌، بۆ داواكردنی مافەكانی خۆشمان روومان لە پارتی دیموكراتی كوردستان نییە، خۆ ئەم حكومەتە حكومەتی پارتی نییە، داوای وەزارەتی لێبكەین، ئەم حكومەتە بە سەرۆكایەتی محەمەد شیاع سودانییە".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP