به‌پێی ڕاپۆرتێكی ڕێكخراوی فاو نیشانه‌كانی برسییه‌تی له‌سێ ساڵی ڕابردوودا له‌عێراق كه‌مبووه‌ته‌وه.
ڕێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ "فاو" ڕاپۆرتێكی له‌سه‌ر برسییه‌تی و ئاسایشی خۆراك له‌عێراقدا بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، نیشانه‌كانی برسییه‌تی له‌ماوه‌ی ساڵه‌كانی ٢٠١٩ و ٢٠٢٠ و٢٠٢١ كه‌میكردووه‌و گه‌یشتووه‌ته 15.9% له‌كاتێكدا پێشوتر له 17.4% بووه.
ڕێكخراوی "فاو" ده‌شڵێت، سه‌رباری ئه‌و كه‌مبوونه‌وه‌یه به‌ڵام هێشتا ڕێژه‌ی برسییه‌تی له‌عێراق به‌راورد به‌وڵاتانی تر به‌رزه چونكه له‌ئێران ڕێژه‌ی برسییه‌تی 4.1% و له‌توركیا 2.5% و له‌سعودیه3.7% و كوه‌یتیش 2.7%ـه
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP