یه‌حیا ره‌سوڵ، وته‌بێژی فه‌رمانده‌یی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كانی عیراق له‌میانی كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند، فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی وزاریی جه‌ختی له‌سه‌ر كۆنتڕۆڵكردنی سنوور له‌لایه‌ن هێزه‌كانی پاسه‌وانی سنوره‌وه كردووه‌و هێڵی سفری له‌گه‌ڵ هه‌ردوو وڵاتی دراوسێ (ئێران و توركیا) كۆنتڕۆڵ بكرێت.
فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان فه‌رمانی به‌وه‌كردووه‌و ده‌ستبه‌جێ فه‌رمانده‌ی پاسه‌وانی سنوور فه‌رمانیكردووه به‌دابینكرنی پێویستییه‌كان كه‌پێكدێن له‌چه‌ك، كه‌ره‌سته‌و پاسه‌وان به‌جۆرێك كه‌ببێته‌هۆی گه‌ره‌نتیكردنی سنوور‌و خاڵه‌سنوریه‌كان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، عیراق ڕێگه نادات خاكه‌كه‌ی بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر وڵاتانی دراوسێ به‌كاربهێنرێت، ئه‌وان په‌یوه‌ندی باشیان له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ هه‌یه‌و هه‌وڵده‌ده‌ن ئه‌و په‌یوه‌ندیانه به‌هێزبكه‌ن و به‌وشێوه‌یه‌ی كه‌خزمه‌ت به‌به‌رژه‌وه‌ندی وڵات و هه‌مو وڵاتانی دراوسێ بكات، هه‌روه‌ها جه‌خت له‌سه‌ر سه‌روه‌ری عیراق و ڕێزگرتن له‌سه‌روه‌ری عیراق ده‌كه‌نه‌وه.
باسی له‌وه‌شكردووه، پرسی به‌هێزكردنی سنوره‌كان له‌گه‌ڵ شاندی هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆمان له‌سه‌ركردووه، سنوره‌كان ده‌پارێزین و هێڵی سفری ده‌گرینه‌ده‌ست، به‌پێی فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌چه‌كداره‌كان كارده‌كه‌ین بۆ پاراستنی سه‌روه‌ری عیراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP