هه‌زاران سه‌ربازو ئه‌فسه‌ر ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ نێو سوپای عێراق

عێراق
21:48 - 2022-12-04


به‌ پێی بڕیارێكی حكومه‌تی عێراق هه‌زاران سه‌ربازو ئه‌فسه‌ر، ئه‌وانه‌ی پێشتر له‌ نێو سوپای عێراق خزمه‌تیان كردوه‌و به‌هه‌ر هۆكارێك بێت ڕیزه‌كانی سوپایان جێهێشتوه‌، ده‌گه‌ڕێندرێنه‌وه‌ نێو سوپا. 

لیژنەی ئاسایش‌و بەرگریی له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد، ''بەبڕیارێكی حکومەتی عێراق ئەو سەربازانەی لەسوپای عێراق دووركه‌وتوونه‌ته‌وه‌، جارێکی دیکە دەتوانن بگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامی خۆیان."

باسی له‌وه‌شكردوه‌ كه‌، "تائێستا 113 هەزار کەس ناوی خۆیان تۆمارکردوه‌و ڕێکارەکانی پڕۆسەی گەڕانەوەیان دەستیپێکردوە"، له‌ ئێستاشدا ئەو سەربازانە پشکنینیان بۆ دەکرێت‌و ناوەکانیان تۆماردەکرێت.

وتیشی:''ئەو 113 هەزار کەسەی ناویان تۆمارکردوە، کوردو عەرەبن، کە ڕێکارەکان تەواوبوو ئەوکات دیاردەبێت چەند کوردەو چەندیشی عەرەبن‌و هەریەکێکیان پێشتر لەکوێ دەوامیکردوە، دەگەڕێنەوە بۆ سەر دەوامی خۆیان".

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP