میسال ئالوسی سیاسه‌تمه‌داری ناسراو و دامه‌زرێنه‌ری حزبی نه‌ته‌وه (الامه ) رایگه‌یاند، به تۆمه‌تی سوكایه‌تیكردن به دادگای فیدراڵ، به 7 ساڵ زیندانیی سزادراوه.
ئالوسی له ئه‌ژماری خۆی له تویته‌ر، په‌یامێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ده‌ڵێت:" داوای لێبووردن ده‌كه‌م، شه‌رم ده‌كه‌م ـ هیچ شتێك له‌باره‌ی سزاكه‌مه‌وه بڵێم"
پێشتر میسال ئالوسی داوای لێبووردنی له دادگا كردبو كه به‌هۆی دۆخی خراپی ته‌ندروستیی ناتوانێت ئاماده‌ی دادگا بێت"
له‌مانگی ته‌موزی ئه‌مساڵش، وه‌زاره‌تی دارایی عێراق، فه‌رمانی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی سه‌رجه‌م موڵك و ماڵه‌كانی میسال ئالوسی ده‌ركردبو.
میسال ئالوسی له‌دایكبوی ساڵی 1953ی پارێزگای ئه‌نباره، ئه‌ندامی خولی پێشوتری ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقه و له سه‌رده‌می ده‌سه‌لاتی به‌عسییه‌كاندا، سزای له سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێندرابو.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP