محەمەد جاسم خەفاجی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی عێراق، داوا له وەزارەتی دارایی عێراق ده‌كات، چاره‌نووسی نزیکەی 13 ملیار دینار ئاشکرا بکات کە لە لەژێر ناوی (باجی پوول) كه بە بڕی (1000 دینار) له هاووڵاتیان وەرگیراوە، کاتێک بۆ راییكردنی مامه‌ڵه ره‌سمییه‌كانیان سه‌ردانی فه‌رمانگه حكومییه‌كانیان كردوه .
خەفاجی لە راگه‌یه‌ندراوێكدا
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە كه به‌پێی “یاسای هه‌ڵمه‌تی نیشتمانیی (باجی پوول) ژمارە
19ی ساڵی 2019 بۆ بیناكردنی خوێندنگه‌كان، هه‌ر هاووڵاتییه‌ك له‌كاتی سه‌ردانی بۆ
هه‌ر فه‌رمانگه‌یه‌كی حكومه‌ت (1000) دیناری لێوه‌رگیراوه.
ئاشكراشیكردوه، له
به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه‌و په‌یوه‌ندییكردنه‌كانیان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی دارایی
كه چه‌ندینی مانگی خایاندوه، وه‌زاره‌ت هیچ وه‌ڵامێكی پێویستییان له‌و باره‌یه‌وه
نه‌داونه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه دۆسیەکەیان ڕەوانەی دەستەی دەستپاکی و داواکاری
گشتیی کراوە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP