عوده‌ی عه‌واد ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، دوای گفتوگۆ و به‌دواداچوونێكی زۆر بۆیان ده‌ركه‌وتووه له پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی گشتی ٢٠٢٣ی عێراق هیچ بڕگه و مادده‌یه‌كی تێدا دیاری نه‌كراوه تایبه‌ت به كه‌مكردنه‌وه‌ی به‌های دۆلار بۆ كه‌متر له ١٣٠ هه‌زار دینار.
وتیشی زیاتر له ١٠٠ په‌رله‌مانتار ئیمزايان كۆكردوه‌ته‌وه و رێككه‌وتوون ئه‌گه‌ر به‌های دۆلار كه‌منه‌كرێته‌وه، ده‌نگ به پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ٢٠٢٣ ناده‌ن.
هاوكات بانكی ناوه‌ندی عێراق بڕیاریدا رێژه‌ی فرۆشی دۆلار به‌شێوه‌ی كاش به‌چه‌ند بانكێك زیادبكات، وه‌ك هه‌وڵێك بۆ دابه‌زاندنی به‌هاكه‌ی كه به‌رانبه‌ر دینار رووی له هه‌ڵكشانی گه‌وره كردووه.
پێشتر چه‌ندین جار بانكی ناوه‌ندی عێراق جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، گۆڕانكاری له به‌های دراوه‌كان ته‌نها له‌ده‌سه‌ڵاتی بانكه‌كه‌دایه نه‌ك حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP