پارێزگای زیقار رایگه‌یاند، بە پشتبەستن بە ڕێنماییەکانی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئامادەکاریی بۆ تاپۆكردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان ده‌كات.
حەیدەر سه‌عدی، ڕاوێژکاری پارێزگاری زیقار، بە میدیای عێراقیی ڕاگەیاندوه، "ئیداره‌ی پارێزگا دیزاینی جۆراوجۆری ئامادەکردووە بۆ تاپۆكردنی زەوییە کشتوکاڵییەکان كه یه‌كه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان مسۆگه‌ر ده‌كات"
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌شكردوه، كه سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزارییه‌كان بۆ ناوچه‌كانی نیشته‌جێبوونی هاووڵاتییان له قه‌زاو ناحییه‌كانی پارێزگاكه دابینده‌كرێت.
پێشتر ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق، پرسی تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی تاوتوێكرد كه بەکارهێنانیان بۆ مەبەستی نیشتەجێبوون گۆڕنكاریی تێدا كراوه، هاوكات بڕیاریدا به:
1- هەموارکردنەوەی ئه‌میندارێتیی بەغدا و دامودەزگاکانی شارەوانیی لە پارێزگاكان، دیزاینی بنەڕەتی شارەکان و گۆڕینی بەکارهێنانی جیاوازی ئەو زەوییانەی، كه پێش دەرکردنی ئەم بڕیارە، یەکەی نیشتەجێبوونیان بەشێوەیەکی هەڕەمکی لەسەر بیناكراوه، به‌ڵام خاوەندارێتییان ده‌گه‌ڕیته‌وه بۆ دەوڵەت.
2- کاراکردنی ئه‌میندارێتیی بەغدا، بڕیاری (ئەنجومەنی قیاده‌ی شۆڕش)ی هەڵوەشاوەی ژمارە (581ی ساڵی 1981) بەمەبەستی تاپۆكردنی ئەو زەوییانەی کە بەکارهێنانیان گۆڕاوە بۆ مەبەستی ئەم بڕیارە.
3- کاراکردنه‌وه‌ی شارەوانیی پارێزگاكان، به‌پێی یاسای ژماره(80ی ساڵی 1970)و سه‌رجه‌م رێنماییه كارپێكراوه‌كانی، هه‌روه‌ها بڕیاری (ئه‌نجومه‌نی قیاده‌ی شۆڕش)ی هه‌ڵوه‌شاوه‌ی ژماره (184)ی بۆ ساڵی (2002)ی (به‌عس) بۆ تاپۆكردنی ئه‌و زه‌وییانه‌ی کە بەکارهێنانیان گۆڕاوە بۆ مەبەستی ئەم بڕیارە.
ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی چه‌ندین بڕیاری دیكه‌شی له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا له‌و باره‌یه‌وه په‌سه‌ند كرد.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP