جینین پلاسخارت نوێنەری تایبه‌تی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، بۆ دیدار لەگەڵ سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه سەردانی پارێزگای نەجەف دەکات.
له‌و باره‌یه‌وه ئه‌مڕۆ 7-12-2022 سەرچاوەیەك رایگەیاندوە، " بڕیاری ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەری تایبه‌تی ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، جینین پلاسخارت، سەردانی نەجەف بکات و لەگەڵ سەید عەلی سیستانی کۆببێتەوە".
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، هیچ زانیارییه‌كی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆك و ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی پلاسخارت بۆ نه‌جه‌ف ئاشكرا نه‌كردوه، له‌كاتێكدا نوێنەری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق، به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام سەردانی مه‌رجعه ئایینی و کەسایەتییە سیاسییەکان له وڵاته‌كه دەکات.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP