جێنین پلاسخارت، نوێنەری تایبه‌تی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، دوای سه‌ردانیكردنی شاری نه‌جه‌ف و کۆبونەوەکەی لەگەڵ سه‌ید عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان، له گۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا ناوه‌ڕۆكی كۆبونه‌وه‌كه‌ی ئاشكراكرد.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە 7-12-2022، بلاسخارت لەو کۆنگرە ڕۆژنامەوانییه‌دا ڕایگەیاند، "باسمان لە گرنگیی حیکمەتی مه‌رجه‌عی باڵا و پشتیوانیکردنیی له پێکەوەژیانیی ئاشتیانە کرد".
ئاماژەی بۆئەوەشکرد، "مه‌رجه‌عی باڵا جه‌ختیی له پێکەوەژیانی ئاشتیانەی نێوان هەموو پێکهاتەکان لە عێراق كرده‌وە".
هه‌روه‌ك دیداره‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌ید عه‌لی سیستانی به‌رزنرخاند سوپاسی مه‌رجه‌عی باڵای كرد بۆ ئه‌و دیداره كرد‌و وتی: "دیدارمان له‌گه‌ڵ رێبه‌ری باڵادا بەهایەکی زۆری هه‌یه‌و ئێمە سوپاسگوزارین بۆ دیداره‌کە."
بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، نوێنەری ئەمینداری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، جێنین پلاسخارت، گەیشتە پارێزگای نەجەف و لەگەڵ مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كان کۆبووە.
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP