هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا بە تۆمەتی هەوڵدان بۆ کودەتا ٢٥ کەسیان دەستگیرکردو ئاماژه بۆئهوهش دهكهن كه یەکێک لە دەستگیرکراوەکان روسیاییە.
به پێی میدیاکانی ئەڵمانیا " هێزە ئەمنییەکانی ئەڵمانیا لە چەند ئۆپەراسیۆنێکی جیاوازدا ٢٥ کەسیان دەستگیركردوه كه هەوڵیانداوە کودەتا بەسەر حکومەتی وڵاتهکەدا بکەن".
به وتهی هێزه ئهمنییهكان، سەرجەم دەستگیرکراوەکان سەر بە پارتە راستڕەوەکانی وڵاتهكهن و هەوڵیانداوە سەرەتا هێرشبکەنە سەر پەرلەمان و دواتریش دەست بەسەر دەسەڵاَتدا بگرن، تاوەکو ئێستاش هێزە ئەمنییەکان پشکنینیان لە ١٣٠ماڵ و فەرمانگە و باڵەخانەدا ئەنجامداوە".
ههر لهو بارهیهوه ماڵپەری (روسیا تودەی) ئاشكرایكردوه:" ئەو کەسانەی هەوڵی کودەتاکەیان داوە، پلانی رفاندنی وەزیری تەندروستیشیان داناوە، بە وتەی داواکاری گشتیی ئەڵمانیاش، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان خەڵکی روسیایە، بەڵام هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نییە تا روسیا بە پشتیوانیکردنی کودەتا شكستخواردووهکە تۆمەتبار بکرێت"
لای خۆیهوه باڵیۆزخانەی روسیا لە ئەڵمانیا، رەتیكردهوه، ئەوان هیچ پهیوهندییهكیان بهو كودهتا شكستخواردوهوهو ههبێت و پشتیوانیان كردبێت.
باڵیۆزخانهكه رایگەیاندووه:" ئێمە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیمان لەگەڵ هیچ گروپێکی نایاسایی لەناوخۆی ئەڵمانیادا نییە".
Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP