لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌

کوردستان
22:03 - 2022-12-07

لقی كه‌ركوكی یه‌كێتی جوتیارانی كوردستان له‌باره‌ی په‌لاماری عه‌ره‌بی هاورده‌ بۆ سه‌ر جوتیارانی كورد و هه‌وڵی داگیركردنی زه‌وی و زاری كورد راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌ و تێيدا داواده‌كات لایه‌نه‌ په‌یوه‌نديداره‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و سته‌م و داگیركارییه‌ی به‌رامبه‌ر جوتیارانی كورد ده‌كرێت بێده‌نگ نه‌بن.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ش به‌وه‌ده‌كات كه‌ ئه‌و پێشێلكاریی و داگیركاریی و ته‌عریبه‌ی ئه‌نجامده‌درێت خزمه‌ت به‌ پێكه‌وه‌ژیانی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك ناكات به‌و مه‌به‌سته‌ش داوا له‌ ئیداره‌ی خۆجێی كه‌ركوك و په‌رله‌مانتاران و حكومه‌تی هه‌رێم و سه‌رۆك كۆمار و سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق ده‌كات سنورێك بۆ ئه‌و پێشێلكاریانه‌ دابنێن.

 

بابەتی لێکچو

Copyright © 2020 Kirkuk Tv All Rights Reserved Designed And Developed By AVESTA GROUP